نویسنده : محمد
۱۳۸۷ بهمن ۱, سه‌شنبه
0
نظرات
فایر فاكس
بۆ چی فایر فاكس؟
فایر فاكس "”Browserە وەك ئەو
شینەی لە سەر دێسكتۆپەكەتان دەی بینن زۆر كەسش پێی دەڵێ ئەنتەرنێت. به‌ڵام "”Browser چیە؟ زۆربەی ئەوانەی ئەنتەرنێت بەكار دێنن نازانن “Browser” چیە، ئه‌وانه‌ش که ئه‌زانن فایرفاکسیان نه‌ناسیوه ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌شیان بیستبێ نازانن که فایرفاکسش وه‌ک ئه‌و
ه‌ی سه‌ر دێسكتۆپەکه بۆ گه‌ڕانه به ناو په‌ڕه‌کانی وێب دا، ئه‌ڵبه‌ت فایرفاکس زۆر خێراتر، باشتر‌و ئه‌منتر هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئامرازی زیاتر‌و ڕووکارێکی شیاوتر.
ئه‌نته‌رنێت ئیکسپلۆرر6 ئه‌وه‌ی که په‌ڕه‌کان له په‌نجه‌ره‌یه‌کی جیادا ئه‌کاته‌وه باسی بڕاوه‌ته‌وه. ئه‌نته‌رنێت ئیکسپلۆرر7 که “tab”ی هه‌یه یانی هه‌موو په‌ڕه‌کان له ناو یه‌ک په‌نجه‌ره‌دا ده‌کاته‌وه‌و بۆ ڕکه‌به‌ری له گه‌ل فایرفاکسدا مایکرۆسۆفت کردی به خۆڕایی، زۆر هێواشتره له فایرفۆکس، بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی پڕه‌یه‌کی تازه به هه‌ردوو کیان بکه‌ره‌وه. له باری ئه‌منیشه‌وه “IE7” ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌ی هه‌یه که ناوه نه‌هێنیه‌کانتان به ئاسانی ئه‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی که‌سانی تر‌و هه‌که‌ره‌کان.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌س ئه‌م دوو“Browser”ه هه‌ن که ئه‌بێ یه‌کیان هه‌ڵبژێرین؟ وڵام "نه"یه. بێجگه له‌م دووانه “Browser” ی ترش هه‌ن که باناوبانگترینیان ئۆپێراو(Opera) سافاری(Safary)،کرۆمی(chrome) گوگڵن به‌ڵام هۆی پێشکه‌وتوویی فایر فاکس به‌سه‌ر ئه‌م دووانه‌دا ئه‌مه‌یه که ئه‌و تایه‌به‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌وانو ئامرازی زیاتریشی هه‌یه. فایر فاکس هه‌زاران “Add on” یا”Extension” ی هه‌یه که قه‌باره‌یان زۆر که‌مه‌و هه‌ر کامیان بۆ ئیشێکی تایه‌به‌ت به کار دێن. ئه‌م به‌رنامه بچکۆلانه به ئاسانی دائه‌به‌زن و ده‌خرێنه سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که‌ت. بۆ نموونه له‌وانه‌یه تۆ هه‌مووڕۆژێ بچیته سه‌ر ئیمێڵه‌که‌تو بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ن په‌ڕه‌یه‌ک بکه‌یته‌وه‌و ناو‌و وشه‌ی نه‌هێنیت تۆمارکریت، له گه‌ڵ فایر فاکس تۆ ته‌نها یه‌ک جار ئه‌م ئیشه ئه‌که‌یت ئیتر هه‌موو جارێ به یه‌ک کرته ئیمێڵه‌که‌ت سه‌یر ده‌که‌یت. یا بۆ زانینی باری که‌شو هه‌وا مه‌جبوور نیت هه‌موو ڕۆژێ سه‌یری سایتێکی تایه‌به‌ت که‌یت.
دابەزاندنی فایرفۆکس لە سایتی ڕەسمی
برچسب: فایرفاکس










