مطالب تصادفی

جدید ترین مطالب منتشر شده

مێژووی فایر فاکس

فایرفۆکس وێبگەڕێکە کە لە پێشتر وەک پرۆژەیەک لەژێر پرۆژەی mozilla بڵاوکرایەوە و پێشتر ناوی Phoenix و پاشانیش Mozilla Firebird و دواتریش گۆڕدرا بۆ Mozilla Firefox ئەم وێبگەڕە لە ساڵی ٢٠٠٤ زیاتر پەرەی سەند و پێشوازییەکی زۆری لێکرا لەلایەن بەکارھێنەرانییەوە.

ئامانج لەم پرۆژەیە بەرھەم ھێنانی وێبگەڕێکی باش بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز کە لە ساڵی ٢٠٠٢ وەک تاقیکاری بڵاوکرایەوە بە ناوی «Phoenix»، بەڵام لەدواییدا بەھۆی ئەوەی کە Phoenix Technologies کە بۆ بەرھەم ھێنانی BIOSـە ھەمان ناوی ھەیە ھاتە کێشە لەگەڵیدا و پاشان ناوی گۆڕدرا بۆ Firebird لە ساڵی ٢٠٠٣، ھەر لەھەمان ساڵدا بڕیاردرا ناو بنرێت «Mozilla Firebird» بۆ ڕزگاربوون لە ھەمان ناو کە ھەیە ئەویش خزمەتگوزاری بنکەی دراوەیە بە ناوی FirebirdSQL. پاشانیش بۆ جارێکی تر زۆریان لێکرا لەلایەن سەرچاوەی کۆدی کراوەوە کە ناوەکەی بگۆڕن، پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «Mozilla Firefox» لە ڕێکەوتی ٩. ٢. ٢٠٠٤.

سەرچاوە: ویکیپێدیا 

برنج و یاری و یارمەتی

لە دونیای پێشکەوتووی ئەمڕۆدا گەورەترین کێشەی جیھانی ئەزانی چیە؟ برسیەتی!!! نا پێکەنینی ناوێ برسیەتی گەورەترین کێشەی وڵاتانی دونیایە.

ماڵپەڕی برنجی خۆڕایی freerice.com” لە ڕێگەیی یاری کردن بە وشە ئینگلیزیەکان، بۆ برسیەکانی جیھان برنج کۆدەکاتەوە. پرسیارەکان دۆزینەوەی ھاومانا لە ھۆدەگرن بۆ وشەیەکی دیاری کراو لە نێو چوار وڵامدا، ئەگەر بزانیت دە دەنک برنج بۆ برسیەکانی دونیا کۆدەکەیتەوە.

یاری بکە و وشە فێر بە و لە ئەرکێکی مرۆڤ دۆستانەشدا بەشداری بکە.

بڕۆ بۆ یاری کردن  

وێنە

ھاوڕێیەتی


بێگەردی ھاوڕێیەتی سەردەمی منداڵی لە باوەش دەگرێ، وەک ئاسمان و ھەور ...

فایر فاکسی 3.1 بێتا2

مووزیلا بەرنامەی فایرفاکسی 3.1 ی بۆدابەزاندن خستوەتە بەردەست. ئەم بەرنامە بۆ تاقیکردنەوەیە و جارێ بە تەواوی بۆ بەکار ھێنانی یەکجارەکی چێ نەکراوە.
ئەتوانی ئەم بەرنامە
لێرە بەچەن زوانێکی جیاواز کە کوردیشی تێدایە، دابەزێنی و تاقی کەیتەوە.

فایر فاكس


    بۆ چی فایر فاكس؟

    فایر فاكس "”Browserە وەك ئەو شینەی لە سەر دێسكتۆپەكەتان دەی بینن زۆر كەسش پێی دەڵێ ئەنتەرنێت. به‌ڵام "”Browser چیە؟ زۆربەی ئەوانەی ئەنتەرنێت بەكار دێنن نازانن “Browser” ‍‍چیە، ئه‌وانه‌ش که‌ ئه‌زانن فایرفاکسیان نه‌ناسیوه‌ ئه‌گه‌ر ناوه‌که‌شیان بیستبێ نازانن که‌ فایرفاکسش وه‌ک ئه‌و ه‌ی سه‌ر دێسكتۆپەکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌ به‌ ناو په‌ڕه‌کانی وێب دا، ئه‌ڵبه‌ت فایرفاکس زۆر خێراتر، باشترو ئه‌منتر هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڵ ئامرازی زیاترو ڕووکارێکی شیاوتر.

    ئه‌نته‌رنێت ئیکسپلۆرر6 ئه‌وه‌ی که‌ په‌ڕه‌کان له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌کی‌ جیادا ئه‌کاته‌وه‌ باسی بڕاوه‌ته‌وه‌. ئه‌نته‌رنێت ئیکسپلۆرر7 که‌ “tab”ی هه‌یه‌ یانی هه‌موو په‌ڕه‌کان له‌ ناو یه‌ک په‌نجه‌ره‌دا ده‌کاته‌وه‌و بۆ ڕکه‌به‌ری له‌ گه‌ل فایرفاکسدا مایکرۆسۆفت کردی به‌ خۆڕایی، زۆر هێواشتره‌ له‌ فایرفۆکس، بۆ تاقی کردنه‌وه‌ی پڕه‌یه‌کی تازه‌ به‌ هه‌ردوو کیان بکه‌ره‌وه‌. له‌ باری ئه‌منیشه‌وه‌ “IE7” ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ که‌ ناوه‌ نه‌هێنیه‌کانتان به‌ ئاسانی ئه‌که‌وێته‌ به‌ر ده‌ستی که‌سانی ترو هه‌که‌ره‌کان.

    ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا به‌س ئه‌م دوو“Browser”ه‌ هه‌ن که‌ ئه‌بێ یه‌کیان هه‌ڵبژێرین؟ وڵام "نه‌"یه‌. بێجگه‌ له‌م دووانه‌ “Browser” ی ترش هه‌ن که‌ باناوبانگترینیان ئۆپێراو(Opera) سافاری(Safary)،کرۆمی(chrome) گوگڵن به‌ڵام هۆی پێشکه‌وتوویی فایر فاکس به‌سه‌ر ئه‌م دووانه‌دا ئه‌مه‌یه‌ که ئه‌و تایه‌به‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌وانو ئامرازی زیاتریشی هه‌یه‌. فایر‌ فاکس هه‌زاران “Add on” یا”Extension” ی هه‌یه‌ که‌ قه‌باره‌یان زۆر که‌مه‌و هه‌ر کامیان بۆ ئیشێکی تایه‌به‌ت به‌ کار دێن. ئه‌م به‌رنامه‌ بچکۆلانه‌ به‌ ئاسانی دائه‌به‌زن و ده‌خرێنه‌ سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که‌ت. بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ تۆ هه‌مووڕۆژێ بچیته‌ سه‌ر ئیمێڵه‌که‌تو بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ن په‌ڕه‌یه‌ک بکه‌یته‌وه‌و ناوو وشه‌ی نه‌هێنیت تۆمارکریت، له‌ گه‌ڵ فایر فاکس تۆ ته‌نها یه‌ک جار ئه‌م ئیشه‌ ئه‌که‌یت ئیتر هه‌موو جارێ به‌ یه‌ک کرته‌ ئیمێڵه‌که‌ت سه‌یر ده‌که‌یت. یا بۆ زانینی باری که‌شو هه‌وا مه‌جبوور نیت هه‌موو ڕۆژێ سه‌یری سایتێکی تایه‌به‌ت که‌یت.

    دابەزاندنی فایرفۆکس لە سایتی ڕەسمی




ئێواره‌کانی زستان

ئه‌گه‌ر چی ساردن، زۆر له‌ش ته‌زێنن به‌ڵام خۆشم ئه‌وێن چونکا تێپه‌ڕینی یه‌ک له‌دوای یه‌کیان مزگێنی به‌هار نزیک ده‌که‌نه‌وه‌، تا ساردتر بن به‌هاره‌که‌ی زیاتر به‌ دڵه‌وه‌ ده‌نووسێ.