هه‌ور و ته‌پؤڵکه
هه‌ور و ته‌پؤڵکه
برؤنؤ فێرێرؤ (Bruno Ferrero) نووسیویه:"هه‌موومان ئه‌زانین هه‌ور ژیانێکی پڕ له سه‌فه‌ر و هاتوو چوو به‌ڵام کورت و که‌م خایه‌نی هه‌یه."
هه‌ورێکی تازه له نێوان تؤفانێکی گه‌وره له سه‌ر زه‌ریای ناوه‌ڕاست هاته دونیا. به‌ڵام مه‌جالی نه‌بوو گه‌وره‌تر بێ "با"یه‌کی به‌هێز هه‌موو هه‌وره‌کانی به‌ره‌و ئه‌فریقا ڕاماڵ دا.
که گه‌شتنه ئه‌فریقا که‌ش گؤڕا، هه‌تاوێکی توند له ئاسماندا ئه‌دره‌وشایه‌وه و له خواره‌وه‌ش چه‌وو ڕیخی وشکی بیابان کت و مت دانیشتبوون. "با" هه‌وره‌کانی به‌ره‌و دارستانه‌کانی خواره‌وه برد. له بیاباندا هیچ بارانێک نه‌باری.
هه‌وری تازه وه‌ک مرؤڤه لاوه‌کان، بڕیاری دا له باوک و هاوڕێکانی جیا بێته‌وه، بؤ ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا بناسێ و لێی تێ بگا.
"با" به تووڕیی وتی:"چ ده‌که‌ی؟ بیابان هه‌مووی وه‌ک یه‌ک وایه، وه‌گه‌ڕێ. ده‌چین بؤ ناوه‌ندی ئه‌فریقا شاخ و دارستانی زؤر جوانی لێیه." به‌ڵام هه‌وری یاخی گوێی نه‌دا. ورده ورده هاته خواره‌وه تا نزیک تهپؤڵکهکان، له خوار شنه بایه‌ک دانیشت.
دوای ماوه‌یه‌کی درێژ ڕوانی تهپؤڵکهیهک پێی پێ ئه‌که‌نێ. تهپؤلکهش تازه بوو، ده‌مێک نه‌بوو "با" دروستی کردبوو. هه‌ور زؤر زوو ئه‌وینی ته‌پؤڵکه چوه دڵیه‌وه.
-"کات باش، ژیان له‌وێ چؤن به‌سه‌ر ده‌به‌ن؟"
-"له‌گه‌ڵ تهپؤڵکهکانی تر‌و خؤرو "با"و ئه‌و کاروانانه‌ی بێره‌دا تێده‌په‌ڕن. هه‌ندی جار زؤر گه‌رمام ده‌بێ به‌لام چ بکه‌م. ئه‌ی تۆ له‌وێ چ ده‌که‌ی؟"
-"لێره‌ش خؤرو "با" هه‌یه. به‌ڵام شتێکی باشه من ئه‌توانم بگه‌ڕێم و زؤر شتی تر بناسم ."
ته‌پؤڵکه وتی:" ژیانی من زؤر کورته کاتێ "با" له دارستان وه‌گه‌ڕێ منش ده‌مرم."
-"چیه، خه‌مینی؟"
-"هه‌ست ده‌که‌م به‌که‌ڵکی هیچ نایه‌م."
-"منش وه‌ک تۆ وام. ئه‌گه‌ر با بێته‌وه، ئه‌م باته خواره‌وه، له‌وێش ئه‌بم به باران"
ته‌پؤڵکه تۆزێ وه‌ستا، وتی:"له بیاباندا به باران ده‌ڵێن به‌هه‌شت."
هه‌ور به ده‌مارێکه‌وه وتی:"نازانم ئه‌توانم ببم به شتێکی وه‌ها گرنگ؟"
-"ته‌پؤڵکه پیره‌کانی بیابان ده‌ڵێن له دوای باران گیا‌و چیمه‌ن و دار ئێمه دادهپؤشێ. به‌لام تا ئێستا تێ نه‌گه‌شتووم ئه‌مه چ مانایه‌کی هه‌یه. له بیاباندا باران زۆر که‌م ده‌بارێ."
ئه‌م جاره‌یان هه‌ور تؤزێ وه‌ستا، به‌ڵام زؤر زوو دووباره پێکه‌نی:"ئه‌گه‌ر پێت خؤشه ئه‌توانم به سه‌رتا دابارێم. که گه‌شتمه ئێره زؤر زوو عاشقت بووم حه‌ز ده‌که‌م له گه‌ڵت بمێنمه‌وه."
ته‌پؤڵکه وتی:"منش یه‌که‌م جار که تؤ‌م بینی عاشقت بووم ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوڵفه سپی و جوانه‌کانت که‌یته باران ده‌مری."
هه‌ور وتی:"عه‌شق هه‌رگیز نامرێ. گؤڕانکاری به‌سه‌را دێ. ده‌مه‌وێ به‌هه‌شتت پێ بناسێنم "
به دڵؤپه ورده‌کانی به سه‌ر تهپؤڵکهی وشکدا باری، ده‌مێکی پێ چوو تا ئه‌ستێره زێڕینه هاته ئاسمان. ڕؤژی دوایی ته‌پؤڵکه به گوڵ داپؤشرابوو.
ئه‌و هه‌ورانه‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی بیاباندا تێده‌په‌ڕین کاتێ زانیان دارستانێکی بچووک درووست بوه، ئه‌وانش به‌سه‌ر ته‌پؤڵكه دا دابارین. بیست ساڵ پاش تر، ته‌پؤڵکه بووبوه واحهیهک که ڕێبوار و کاروانی له ژێر سێبه‌ری داره‌کانیدا ئهحهوانهوهو ماندووییان ده‌رئه‌کرد.
"هه‌موو ئه‌مانه هۆی ئه‌وه بوو که ڕؤژێ، هه‌ورێکی عاشق نه‌ترساو ژیانی کرده قوربانی عه‌شق."
به‌شێک له کتێبی" چون رود جاری باش" نووسینی "پائؤلؤ کؤئلیؤ" له فارسی وه‌رگێڕدراوه.
0
نظرات
۱۳۸۷ بهمن ۱۵, سه‌شنبه
توسط محمد


